پنتاگۆن، لەبارەی شەڕ لێدوان دەدات

0

نوچە-ئاسۆشیتێدپرێس

پاتریک شاناهان، سەرپەرشتی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دەڵێت ئەو هەنگاوانەی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵیگرتووە، بۆ شەڕ نییە بەڵکوو بۆ رێگرتنە لە ئەگەری هێرشی ئێران.

سەرپەرشتی پێنتاگۆن رایگەیاند، واشنتۆن لە دۆخی دەستپێکی جەنگدا نیە.

ئاژانسی هەواڵی ئاسۆشیتێدپرێس، لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بە کۆبوونەوەی بەرپرسانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ و کۆنگرێس داوە و نووسیویەتی، وەزارەتی بەرگری لە هەوڵدایە دڵنیایی بداتە کۆنگرێس، کە ئیدارەی ترەمپ لە سەرەتای شەڕ لە گەڵ ئێراندا نیە.

شاناهان دەشڵێت، فۆکۆسمان خستۆتە سەر رێگرتن لە هەڵەکانی ئێران، چون ئێرانکە هەڵەی لێکدانەوەی هەیە. پێنتاگۆن نایهەوێ کە پانتایی  ململانێکان بەرفراوانتر بێت.

بە گوتەی سەرپەرشتی پێنتاگۆن،بئەوان زانیاری تەواویان لە پلانی هێزەکانی ئێرانی بۆ کردنە ئامانجی هێزەکانی ئەمریکا هەبووە، بەڵام بە ناردنی هێزی سەربازی و کەشتیە جەنگی و فڕۆکە بۆمب هاوێژەکانیان بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاوەکانی کەنداو، رێگرییان لە هێرشەکانی ئێران کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com