نوچەنێت
نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و بەرەو کۆتایی دەچێت.
لە کۆبوونەوەی تایبەتی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تایبەت بە عێراق، نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان، باسی لە پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دۆخی عیراق کرد. سەبارەت بە داعش دەڵێت”اعش لە عێراق ھێشتا ھەڕەشەیە و مەترسی سەرھەڵدنەوەی ھەیە و گەندەڵیش رێگرە لە پێشکەوتنی ئەو وڵاتە”
جینین ھەینس پلاسخارت نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند، دوای گفتوگۆ و دانوستانێکی زۆر، رێککەوتن لایەنەکان بۆ پێکھێنانی كابینهی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رێککەوتن و ھەموو ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن کە مانگی داھاتوو کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێکدەھێنرێت.
هاوکات دەڵێت” سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە روونی پێی گوتین گەندەڵی ناوبانگی عێراقی ناشیرین کردووە و لپەکی خستووە”.