نوچە-شینهۆوا
ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە بارەی ئەگەری ڕوودانی شەڕ لە نێوان ئێران و ئەمریکا هۆشداری دەدات و داوا لە هەردوو لایەن دەکات پشوودرێژ بن.
ئەنتەنیۆ گۆترێس، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، هەر جۆرە هەنگاوێک لە هەردوو لایەن دەتوانێ شەڕی ماڵوێرانکەری لە ناوچەکە بەدواوە بێت.
هاوکات ستێفان دوگاریکگ، وتەبێژی ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە بارەی هێرشی رۆکێتی بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، نیگەرانی خۆی خستە ڕوو.
ئەم لێدوانەی گۆتڕیس و گوتەبێژەکەی لە کاتێکدایە، کە ئەمریکا رایگەیاندووە کە خوازیاری شەڕ لە گەڵ ئێران نییە و، بە رێگەی گوشارە ئابوریەکانی سەر ئێران لەم شەڕە بەردەوام دەبێت..