نوچە-المسیرە
حوسییەکانی یەمەن کە لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن، ئەمڕۆ سێشەممە،٢١ی مەی هێرشێکی ئاسمانییان بۆ سەر فڕۆکەخانەی نجران ئەنجام دا.
سەرچاوەیەک لە حوسییەکانی یەمەن، رایگەیاند، ئامانجی حوسییەکان هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەی نجران بووە کە دەگوترێ جبەخانەیەکی گەورەی چەک و تەقەمەنی سعودیەیە.
ئەم هێرشە بە هۆی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی هەڵگری بۆمبەوە ئەنجام دراوە. تا ئێستا لە بارەی زیانەکانی هیچ زانیاریەک بڵاو نەکراوەتەوە.
تورکی مالیکی، گوتەبێژی هاوپەیمانی ئیسلامی-سەربازی کە سعودیە سەرکردایەتی دەکات، دەڵێت، میلیشا حوسییەکان پلانیان کردنە ئامانجی ژێرخانی شاری نجران بووە کە ناوچەیەکی مەدەنی هەژمار دەکرێت.