نوچە-رۆیتەرز
گروپە میلیشاییەکانی شیعەی عێراق، وەک تۆمەتباری سەرەکی هێرشی موشەکی بۆ سەر زۆنی سەوز لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا ناسێندران، تاکو ئێستا رۆڵی ئێران بە تەواوی لەم هێرشە ڕوون نەبۆتەوە.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، لە سەر زاری دوو سەرچاوەی نزیک لە دەزگا ئەمنیەکانی ئەمریکا رایگەیاندووە، واشنتۆن گومانی خستۆتە سەر گروپە میلشیا شیعەکانی نزیک لە ئێران.
بە گوێرەی زانیاریەکانی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، لێکۆڵینەوە لە سەر کەیسی هێرشی موشەکی شەوانی رابردوو بۆ سەر زۆنی سەوز بەردەوامە، بەڵام تا ئێستا ڕوون نەبۆتە کە ئایا ئێران لەم هێرشە موشەکیە رۆڵی هەبووە یان نا.
زۆنی سەوز، ناوچەیەکی پارێزراوی پایتەختی عێراق هەژمار دەکرێ و باڵێۆزخانەی ئەمریکای تێدا هەڵكەوتووە.
سوپای عێراق، شەوی یەکشەممە، لە بەیاننامەیەکی کورتدا هێرشی موشەکی بۆ سەر ئەم زۆنە بڵاو کردەوە.
سەرچاوەکان دەڵێن، جۆری موشەکەکە کاتیۆشا بووە.
ئەمریکا پێشتر لە بارەی زۆر بوونی جموجۆڵی سەربازی میلیشیا شیعەکانی سەر بە ئێران لە خاکی عێراق، هۆشداریداوە.