نوچە-السومریە نیوز
سەرۆکی رەوتی سەدر، نیگەرانی خۆی لە بارەی ڕوودانی شەڕ لە نێوان ئێران و ئەمریکا دەخاتە ڕوو و هۆشداری دەداتە سەرانی عێراق و دەڵێت ئەگەر هەڵوێستی هاوبەش و جیدیمان نەبێ، ئەم شەڕە کۆتایی بە عێراق دێنێ.
موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر، ئەمرۆ دووشەممە،٢٠ی مای لە ئەکاوتنی تایبەتی خۆی لە تویتەر پەیامێکی هۆشدار ئامێزی بڵاو کردەوە.
سەدر لەم پەیامە تویتەریەدا هۆشداری دەداتە سەرانی عێراق و دەڵێت، ئەو کەس و لایەنانەی کە خوازیاری جەنگی نێوان ئێران وئەمریکان ئەوەبزانن کە عێراق بە هۆی ئاگری ئەم شەڕەوە دەسووتێ.
سەدر جەختیش دەکاتەوە، کە عێراق و خەڵکی ئەم وڵاتە ناتوانن شەڕێکی دیکە ئەزموون بکەن، بەڵکو پێویستییان بە ئاوەدانی و ئاشتی هەیە.