ترەمپ: رێگە نادەم ئێرانی ئەتۆمی بێتە کایەوە

0

نوچە-فۆکس نیوز

سەرۆکی ئەمریکا لە نوێتەرین هەڵوێستی بەرامبەر بە ئێران، دەڵێت نیازی جەنگی دژ بە ئێرانی نییە، بەڵام هیچ کات رێگە نادات ئەم وڵاتە ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆم.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا شەی رابردوو لە چاوپێکەوتن لە گەڵ کەناڵی فۆکس نیوز، گوتی، رێککەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێران کە لە لایەن ئۆباماوە واژۆ کراوە، کارەسات بوو.هەر بۆیە لێی کشامەوە.

سەرۆکی ئەمریکا هەروەها دەڵێت، من تەنها دەمەوێ ئێران چەکی ئەتۆمی نەبێت، ئەوان نەتوانن هەڕەشە لە ئەمریکا بکەن. من دەزانم ئەگەر شەڕ رووبدات، خەڵکانێک دەکوژرێن.

ترەمپ جەخت دەکاتەوە، ئەولەوییەتی ئەمریکا هێرشی ئابووریە بۆ سەر ئێران.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com