نوچەنێت: ئاژانسەکان
موشەکێک لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا کەوتەخوارەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، موشەکەکە جۆری کاتیۆشا بووە، ئێستا شەقامەکانی ئەو ناوچەیە هێزێکی پۆلیسی زۆری تێدا بڵاوە پێکراوە. هەروەها لەگەڵ کەوتنی موشەکەکەش زەنگی هۆشیارکردنەوە لەلایەن باڵیۆزخانەی ئەمریکا بیستراوە.
ئەوە لە کاتێکدایە، کە هەفتەی رابردوو ئەمریکا لە راگەییێدراوێکدا داوای لە بەشێکی ستافی باڵیۆزخانە و کۆنسوڵخانەکەی لە بەغدا و هەولێر کرد، کە دەستبەجێ عێراق بەجێبهێڵن، هاوکاتێش داوای لە هاوڵاتیانی کرد سەردانی عێراق نەکەن.