سوپای پاسداران: ئەمریکا لە شەڕ دەترسێ

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

حسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت، ئامادەیی تەواویان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر ئەگەرێک هەیە.

سەلامی ئەمڕۆ (یەکشەممە ١٩ی مەی) رایگەیاند، لە  گەڵ ئەوەی، کە نایانهەوێ لە شەڕ دەستپێشخەر بن، بەڵام پێیان وایە ئەمریکا لە شەڕ دەترسێ.

بە گوتەی فەرماندەی سوپای پاسداران، دوژمنانی ئێران ئیرادەی هێرش بۆ سەر ئەم وڵاتەیان نییە و لە شەڕ دەترسن.

فەرماندەی سوپای پاسداران، جەختیش لە ئامادەیی تەواوی هێزەکانیان دەکاتەوە و دەڵێت: لە هەموو ڕوویەکەوە توانای بەرەنگاریمان هەیە، بەڵام ئەمە بەس نییە و دەبێ هەوڵی زیاتر بۆ بەهێزبوونمان بدەین.

رابەری کۆماری ئیسلامی ئێرانیش، هەفتەی رابردوو رایگەیاند “بە هیچ شێوەیەک شەڕ روو نادات”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com