چین داوایەک ئاراستەی ئێران و ئەمریکا دەکات

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

وانگ ئی، وەزیری کاروباری دەرەوەی چین، داوایەک ئاراستەی تاران و واشنتۆن دەکات.

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی چین، داوای لە ئێران و ئەمریکا کردووە، کە ددان بە خۆیاندا بگرن و بە پشوودرێژییەوە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان بدەن.

وەزیری دەرەوەی چین، لە میانی گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی لە گەڵ مایک پۆمپیۆ، هاوتا ئەمریکیەکی، ئەم داوایەی ئاراستەی واشنتۆن کردووە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لەم پەیوەندیەکا تەلەفۆنیەدا، نیگەرانی خۆی لە بارەی هەڕەشەکانی ئێران بە بەرپرسانی چین راگەیاندووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com