دوو وەزیر بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت، بانگێشتکردنی وەزیری دارایی بۆ پرسیار کردنە دەربارەی ئەوەی بۆچی تائێستا هەرێم نەوتەکەی ڕادەست نەکردووە.

بەپێی ئاگادار کردنەوەیەکی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، کە داوای لە لیژنەی دارایی پەڕلەمانی عێراق کردووە، بانگهێشتی وەزیری دارایی و بەڕێوەبەری كۆمپانیای سۆمۆ بۆ بە بازاڕكردنی نەوتی عیراق بکات و لە دانیشتنی ڕۆژی سێشەممەی داهاتوودا ئامادەبن.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، شیروان میرزا، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە بانگێشتکردنی وەزیری دارایی بۆ پەرلەمان، ڕایگەیاند “ئەم بانگێشتکردنە بۆ پرسیار کردنە دەربارەی ئەوەی بۆچی تائێستا هەرێمی کوردستان نەوتەکەی ڕادەستی حکومەتی عێراقی نەکردووە و ئەو پارەیەشی بۆ هەرێمی کوردستان تائێستا نێردراوە لەسەر چ بنەمایەک بووە”.      

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ڕەتیشی کردەوە، بانگشتکردنەکەیان بۆ گفتوگۆکردن بێت لەسەر بڕینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و دەڵێت “ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەپێی یاسا دیاریکراوە و هیچ کێشەیەکی یاسایی تێدا نییە، بانگێشتکردنەکە تەنها بۆ پێدانی ڕوونکردنەوەیە بە لیژنەی دارایی”.                                            

شێروان میرزا گوتیشی “ئەمڕۆ بڕیارمانداوە هەر لەم کۆبوونەوەیەدا بانگێشتی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی عێراق بکەین، سەبارەت بە پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێم و گفتوگۆکردن لەسەر پسوولەی خۆراک”.                 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com