نوچەنێت
باڵیۆزی نوێی ئه‌مریكا له عێراق رایدەگەیەنێت، پێویسته پارێزگاریی له عێراق بكرێت، لەبەرئەوەی نزیكه بڵێسه‌ی ئاگری جه‌نگی ئه‌مریكا و ئێران له‌و وڵاته‌وه هه‌ڵگیرسێ.
ماسیۆ توێڵه‌ر، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پۆسته نوێیه‌كه‌ی تیوله‌ر دا وه‌ك باڵیۆزی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند “پێویسته پارێزگاریی له عێراق بكرێت و له ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران بپارێزرێت، له‌سه‌رمان پێویسته به‌رده‌وامبین له كاره‌كانمان بۆ پارێزگاریكردن له عێراق.
باڵیۆزی نوێ ئەمریکا لە عێراق، دەشڵێت “عێراق نزیكه ببێته سووته‌مه‌نی بڵێسه‌ی ئاگری جه‌نگی نێوان ئه‌مریكا و ئێران”.
ماسیۆ توێڵه‌ر، پێشتر بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ باڵیۆزی ئەمریكا بووه له یه‌مه‌ن، پێش چه‌ند رۆژێك ده‌ستی له‌و پۆستە هه‌ڵگرت بۆ ئه‌وه‌ی له پۆسته نوێیەکەی ده‌ستبه‌كار بێت. وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ش له كاتێكدایه مه‌ترسی ئه‌وه له ئارادایه عێراق ببێته مه‌یدانی جه‌نگی نێوان ئێران و عێراق.