نوچەنێت
فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی عیراق، لە راگەێندراوێکدا هۆشداری لەسەر دۆخی خانەقین دەدەن.
ئەمڕۆ شەممە ١٨-٥-٢٠١٩، فراکسیۆنە کوردستانییەکن لە پەرلەمانی عیراق، لە راگەێندراوێکدا داوا لە سەرۆکایەتی کۆمار دەکەن کە ” کار بۆ هەڵگرتنی ستەم لەسەر خانەقین” بکەن.
ده‌قی راگه‌یێندراوه‌كه‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی پەرلەمانی عێراق
ئاگادارییه‌ك بۆ رای گشتیی
بۆ سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان
لای هه‌مووان ئاشكرایه ده‌ستی تیرۆر و به‌شێك له‌لایه‌نه نه‌ناسراوه‌كان، له هه‌وڵی تێكدانی ئاسایش و سه‌قامگیری خانه‌قین و گونده‌كانی ده‌وربه‌ریدان، هه‌روه‌ها ئه‌و لایه‌نانه مه‌به‌ستیانه زیان و ئازار به هاووڵاتییان و جوتیارانی ناوچه‌كه بگه‌یێنن. هه‌ر به‌هۆی ئه‌م هه‌وڵه تاوانكارییانه، زیاتر له 40 هاووڵاتی مه‌ده‌نی و كارمه‌ندانی هێزه ئه‌منییه‌كان شه‌هیدبوون و زیانی ماددی زۆریش به‌ناوچه‌كه‌ش گه‌یێندرا. ئه‌م تاوانبارانه به‌مه‌ش نه‌وه‌ستان، به‌ئه‌نقه‌ست ئاگریان له به‌رووبوومی جوتیاران به‌ردا و بۆمبڕێژیانكرد و به‌هۆیه‌وه له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا چوار كه‌س شه‌هیدبوون، یه‌كێكیان مامۆستا بوو.
ئێمه له‌كاتێكدا سه‌ركۆنه‌ی ئه‌م كرده‌وه تاوانكارییانه و پیلانه نه‌گریسانه ده‌كه‌ین كه پێكه‌وه ژیان و سه‌قامگیری ئه‌م شاره ده‌كاته ئامانج، به‌گرنگی ده‌زانین سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بێنه سه‌ر هێڵ و گشت رێوشوێنه پێویسته‌كان بگرنه‌به‌ر بۆ رێگریكردن و كۆتاییهێنان به‌م جۆر و سته‌مه سه‌پێندراوه‌ی كه شاره‌كه و خه‌ڵكه‌كه‌ی كردووه‌ته ئامانج.
دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه…. ئه‌م چه‌ند رۆژه شاری خانه‌قین به‌دۆخێكی تایبه‌تی زۆر مه‌ترسیدار تێده‌په‌ڕێت و ئه‌گه‌ری كۆچی به‌كۆمه‌ڵ و ده‌ستبه‌رداربوونی جووتیاران بۆ زه‌ویوزاره‌كانیان له ئارادایه، ئێمه‌ش وه‌ك نوێنه‌رانی گه‌ل له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌م راستیانه بۆ خه‌ڵك ئاشكراده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان د‌رك به راستییه‌كان بكه‌ن و هه‌مووان به‌شداربن له به‌رپرسیارێتیی یاسایی بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی به‌په‌له و رزگاركردنی خه‌ڵك و ناوچه‌كه.
دروود بۆ گیانی شه‌هیدان
دروود بۆ خه‌ڵكی ئارامگری خانه‌قین و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری
فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
18-5-2019