ئەمریکا پەیامێک ئاراستەی ئێران دەکات

0

نوچە-شەرقولئەوسەت

رۆژنامەی شەرقولئەوسەت، ئەمڕۆ شەممە،١٨ مەی ئاشكرای کردووە. دبلۆماتکارێکی بەریتانی پەیامێکی واشنتۆنی گەیاندۆتە ئێرانیەکان.

بە پێی زانیاریەکانی ئەم رۆژنامەیە، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، لە دیدار لە گەڵ هاوتا ئێرانیەکەی، پەیامی ئەمریکای گەیاندۆتە تاران.

باڵیۆزی بەریتانیا لە  عێراق، لە سەر زاری بەرپرسانی واشنتۆن هۆشداری داوەتە  ئێران و پێێ راگەیاندووە، ئێران بە پارێزەوە هەنگاو بنێ و یەکەم هەڵە، باجی زۆری بۆ تاران بە دواوە دەبێت.

بەریتانیا هەوەها  لەبارەی هەر جۆرە  هەڵەیەکی ئێران، هۆشداری داوە.

جێی ئاماژەیە رۆژی رابردووش باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، لە گەڵ ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا کۆبووەوە.

ئەم دیدارە لە دوای  دەستپێکی ئاڵٶزیەکانی ئەم دواییانەی نێوان واشنتۆن و تاران، بە یەکەم دیداری دوو لایەن هەژمار دەکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com