نوچە-شەرقولئەوسەت
رۆژنامەی شەرقولئەوسەتی سعودیە، ئەمڕۆ شەممە،١٨ی مەی ئاشکرای کرد وڵاتانی عەرەبی لە سەر داوای ئەمریکا بۆ جێگیرکردنی هێزی سەربازی لەم وڵاتانە، رەزامەندیان دەربڕیوە.
بە گوێڕەی ئەم رێککەوتنە، وڵاتانی عەرەبی وەڵامی داوای ئەمریکایان بۆ جێگیرکردنی هێز لە سەر خاک و هەروەها ئاوەکانی کەنداو بە ئەرێنی داوەتەوە.
شەرقولئەوسەت رایگەیاندووە، ئەم هێزانە بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی ئێران وئەگەری هێرشی بۆ سەر ئامانجە سەربازیەکانی ئەمریکا و وڵاتانی عەرەبی ڕەوانەی ئاوەکانی کەنداو، دەکرێن.
چەند سەرچاوەیەک بە شەرقولئەوسەتیان گوتووە لە ئێستادا پایتەختی وڵاتانی عەرەبی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران، لە هەماهەنگیدان و بڕیارە رۆژانی داهاتوو کۆبوونەوەیەکی فراوان بەڕێوەببەن.
وڵاتانی عەرەبی بەم داوایەی ئەمریکا رازی بوون
0
Share.