نوچە-المعلومە
ئاژانسی هەواڵی المعلومە، ئەمڕۆ شەممە،١٨ی مەی ئاشكرای کرد، کە سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەندامانی شاندی نێوانگیری ئەم وڵاتەی بۆ نێوبژیوانی لە نێوان تاران و واشنتۆن، دیاری کرد.
ئەم شاندە کە لە سەر بڕیاری عادل عەبدولمەهدی دەستنیشان کراوە، بریتین لە محەممەد عەلی حەکیم، وەزیری دەرەوە، مستەفا کازمی، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری و فالح فەیاز، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق.
ئەم شاندە، کار بۆ فەراهەمکردنی زەمینەی گفتوگۆ لە نێوان ئێران و ئەمریکا، دەکات.
بە گوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئێران وئەمریکا ڕایان لە سەر ئەم دانوستانە هەیە و پێدەچێ شاندی عەمان و سویسیش بەشداری پرۆسەکە بن.