نوچە-ئاڕ تی عەرەبی
وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا، جەخت دەکاتە سەر دەستپێکردنەوە پرۆسەی مەشق و راهێنانی سەربازی بە هێزەکانی پێشمەرگە وهێزەکانی عێراق.
وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا رایگەیاند، ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێ کە بە دوای هەڵسەنگاندنی دۆخی ئەمنی عێراق، بەو ئەنجامە گەیشتوون کە مەترسی و هەڕەشەکان بۆ سەر دۆخی ئەمنی عێراق لە کەمبوونەوەدایە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا، رۆژی چوارشەممەی رابردوو رایگەیاند بە هۆی بەرزبونەوەی ئاستی هەڕەشەی هێزە بە وەکالەتەکانی ئێران لە عێراق و هەروەها هۆشدارە ئەمنیەکانی ئەمریکا، بۆ ماوەیەک مەشق و راهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق هەڵدەپەسێرێت.