وردەکاری هێرشەکەی ئیسرائیل بڵاو بووەوە

0


نوچە-ئاژانسەکان

ئاژانسەکانی هەواڵ وردەکاری هێرشەکەی شەوی رابردووی هێزی ئاسمانی ئیسرائیلیان بۆ سەر بنکە سەربازیەکانی ئێران و حزبولڵای لوبنان، لە سەر خاکی ئیسرائیل بڵاو کردەوە.

دانیشتوانی دیمەشقی پایتەختی سوریا، بیستنی دەنگی چەند تەقینەوەی بەهێزیان پشتڕاست کردۆتەوە.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا(سانا)، ئەم هێرشەی ئیسرائیلی پشتڕاست کردۆتەوە.

بەرپرسانی سەربازی رژێمی ئەسەد دەڵێن، ئەم هێرشانە لە قۆڵی قنیطرە لە بەرزاییەکانی جۆلانەوە کراوەتە سەر رۆژئاوای دیمەشق.

ڕوانگەی مافەکانی مرۆڤ لە سوریا رایگەیاند، جبەخانەی  هێزەکانی ئێران و حزبوڵڵا ئامانجی ئەم هێرشە بووە.

رۆژنامەی جیرۆزالیم پۆستی ئیسرائیل لە سەر زاری ئۆپۆزسیۆنی سوریا رایگەیاندووە، لەشکری یەکەمی سوریا لە الکسوە کراوەتە ئامانج.

تەلەفزیۆنی دەوڵەتی سوریا، چەند وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی ئەم هێرشانەی ئیسرائیلی بڵاو کردۆتەوە.

تاکوو ئێستا  رادەی زیانی گیانی هێزە کانی ئێران و حزبوڵڵای لوبنان، ئاشكرا نەبووە.

بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بەردەوام لە بارەی ئامادەبوونی هێزی سەربازی ئێران لە سوریا هۆشداری داوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com