بەرپرسانی حەشدی شەعبی، هەڵوێستیان بۆ شەڕ راگەیاند

0

نوچە-سومریە نیوز

عەسائیبی ئەهل حەق و بزووتنەوەی نوجەبا، وەک دوو گروپی سەر بە حەشدی شەعبی دەڵێن، لێدوانی بەرپرسانی واشنتۆن سەبارەت بە بوونی هەڕەشە بۆ سەر هێزەکانیان تەنها پاساو و بیانوویەکی ئەمریکایە بۆ لێدان لە هێزەکانیان.

نصر الشـمری، جێگری سەربازی بزووتنەوەی نوجەبای  عێراق بە ئاژانسی هەواڵدەریی فەڕەنسای گوتووە، واشنتۆن هەوڵ دەدات بە هەر پاساوێک بووە، لە عێراق و ناوچەکە ئاڵۆزی بنێتەوە.

لە لایەکی دیکەوە لیث العذاری، بەرپرسی نووسینگەی سیاسی عەسائیبی ئەهلی حەق رایگەیاند، ئەمریکا شەڕی دەرونی لەدژی ئەوان دەکات.

ئەم لێدوانەی بەرپرسانی حەشدی شەعبی لە کاتێکدایە، کە ئاڵۆزیەکانی نێوان تاران و واشنتۆن تادێ قوڵتر دەبێتەوە.

هاوکات سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتی، بە دووری دەبینێ کە شەڕ لە نێوان ئێران و ئەمریکا ڕووبدات و هیچ لایەک خوازیاری ئەم شەڕە نین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com