چەند پێگەیەکی سەربازی ئێران بۆردومان کرا

0

نوچەنێت

شەوی ڕابردوو هێزی ئاسمانی سوپای ئیسرائیل لەڕێگەی موشەکەوە چەند پێگەیەکیان لە ناوچەیەکی سوریا کردووەتە ئامانج.

ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی سوریا (سانا) ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردووەتەوە، هاوکات میدیاکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بڵاویان کردووەتەوە، موشەکەکانی ئیسرائیل چەند کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی ئێران و حزبوڵڵای لوبنانیان کردۆتە ئامانج.

سانا لەمبارەیەوە ئاشکرای کردووە، کە موشەکەکانی ئیسرائیل لە ناوچەی “قەنیترە”ە هاوێژراون و قەڵغانی بەرگریی سوریا هەندێکیان پێکاوە، بەڵام لەبارەی خەساری گیانی و ماڵی ئەو هێرشانە زانیاریی زیاتری بڵاو نەکردووەتەوە.

لە ڕاپۆرتەکەی ئەو ماڵپەڕەدا هاتووە “هێرشی ئەمجارەی ئیسرائیل بە شێوەی ئاسایی جاران نەبووە، واتە لە ئاسمانی لوبنانەوە نەهاوێژراون، بەڵکوو موشەکەکان لە بەرزاییەکانی جەولانەوە ڕاستەوخۆ بەرەو پێگەکانی ئێرانیان لە دیمەشق و دەوروبەری کردووەتە ئامانج.

هاوکات ماڵپەڕی “سپۆتنیک”ی روسیاش بڵاوی کردووەتە، کە موشەکەکانی ئسیرائیل پێنج پێگەی سەربازییان لە دەوورووبەری دیمەشق کردووەتە ئامانج.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com