چەکدارانی داعش گوندێکیان بە تەواوی سووتاند

0

نوچەنێت: تایبەت

بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە موسڵ رایدەگەیەنێت، چەکدارانی داعش گوندێکی سنووری پارێزگای نەینەوایان بە تەواوی سووتاند.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، سەعید مەمۆزینی، بەرپرسی راگەیاندنی لقی ١٤ـی پارتی لە موسڵ، لەبارەی هێرشەکانی ئەم دواییانەی داعشەوە رایگەیاند: نیوەشەوی هەینی لەسەر شەممە ١٧ لەسەر ١٨-٥-٢٠١٩، چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی (ئیبراهیمییە) لە ناوچەی (ئەکوار)ی لای ڕاستی شاری موسڵ و دواتر گوندەکەیان بە تەواوی سووتاندووە.

سەعید مەمۆزینی ئاماژە بەوە دەکات، کە ئەو گوندەی سووتێندراوە، ماوەیەکە جمووجۆڵی چەکدارانی داعشی تێدا زیاد بووە و نزیکە لە ناوچەی (تەل ڕومان) کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، چەکدارانی داعش تێیدا پەلاماری خانەوادەیەکیان دا و سەرجەم ئەندامانی خانەوادەکەیان کوشت کە ژمارەیان ٧ کەس بوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com