نوچە-ئاژانسەکان
وەزارەتی دەرەوەی عێراق، جەخت دەکاتە سەر جێگیربوونی دۆخی ئەمنی ئەم وڵاتە و دەڵێت، بۆ ئەم مەبەستە هەماهەنگی تەواو لە گەڵ لایەنەکان کراوە.
احمد الصحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، دۆخی ئەمنی عێراق جێگیرە و بۆ ئەم مەبەستەش لە گەڵ لایەنەکانی دیکە لە هەماهەنگی و راوێژدان .
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەەوەی عێراق گوتی، بەغدا پابەندی پاراستنی هاوسەنگی و ئاشتەوایی ناوچەکەیە.
بە گوتەی ئەم بەرپرسە، عێراق وڵاتێکە کە رێز بۆ شەریک و هاوبەشەکانی دادەنێ، هاوکات بەرگری لە سەروەری و بەرژەوەندییەکانی خۆی دەکات.