نوچە-سپۆتنیک
بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە مەبەستی تاوتوێکردنی بارگرژیەکانی ناوچەکە و توندتربوونەوەی ململانێکانی تاران و واشنتۆن، لە گەڵ بەرپرسانی ئەمنی و دەزگا هەواڵگریەکانی وڵاتەکەی کۆبووەوە.
کەناڵی ١٣ی تەلەفزیۆنی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، ئەم کۆبوونەوەیە دوای ئەوە هاتووە کە ئەمریکا کەشتیە جەنگی و فڕۆکە بۆمب هاوێژەکانی ڕەوانەی ئاوەکانی کەنداو کردووە.
نەتەنیاهۆ لەم کۆبوونەوەدا، پرسی ئامادەیی هیزەکانی ئیسرائیل و ئەگەرەکانی بەردەم ئەم گۆڕانکاریانەی خستۆتە بەر باس و گفتوگۆی لە سەر کراوە.
کەناڵی تەلەفزیۆنی ئیسرائیلی راشیگەیاندووە، ئەم دانیشتنە داخراوە بە ئامانجی ئامادەیی زیاتری سوپای ئیسرائیل بۆ هەر ئەگەرێک پێکهاتووە.