نوچە-ئاژانسەکان
کریستۆفێر گیکا،فەرماندەی باڵای بەریتانیا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش دەڵێت هیچ نیشانەیەک سەبارەت بە هەڕەشەی گروپە میلیشاییەکانی نزیک لە ئێران لە سوریا و عێراق نابیندرێت.
لێدوانی ئەم بەرپرسە سەربازیەی بەریتانیا، ئاماژەیەکی روونە بۆ ناکۆکی واشنتۆن و لەندەن سەبارەت بە تەنگژەی نێوان ئێران و ئەمریکا.
لە هەفتەی رابردوودا، بەرپرسانی ئەمریکی بەردەوام باس لە هەڕەشە و ئەگەری هێرشی گروپەکانی سەر بە ئێران لە عێراق دەکەن و دەڵێن، پلانی کردنە ئامانجی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکایان هەیە لەم وڵاتە.