نوچەنێت-ئاژانسەکان
بڕیارە ئەمڕۆ ١٤ی مەی، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا سەردانی مۆسکۆ بکات.
بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، ئەمڕۆ سێشەممە، مایک پەمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، سەردانی روسیا دەکات و لە گەڵ ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ئەم وڵاتە کۆدەبێتەوە.
ئەم سەردانەی پەمپیۆ لە کاتێکدایە، کە ململانێی نیوان ئەمریکا و ئێران، وەک هاوپەیمانی مۆسکۆ توندتر بۆتەوە و چاوەرێ دەکرێ شەڕ لە نێوانیاندا ڕووبدات.
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا، واشنتۆنی بەوە تۆمەتبار کردووە، کە بە کشانەوەی لە رێککەوتنی ئەتۆمی،تەپڵی شەڕ لە ناوچەکە لێدەدات.
تەوەری سەرەکی دیدار و گفتوگۆکانی ئەمڕۆی پەمپیۆ و سەرانی ڕوسیا، ئێرانە.