باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، راگەێندراوێکی بڵاوکردەوە

0

نوچە-سپۆتنیک

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، داوا لە هاووڵاتیانی خۆی دەکات بە سەرنجدان بە قوڵبوونەوەی ئالۆزیەکانی عێراق، لە گەشت و سەردان بۆ ئەم وڵاتە خۆ بەدوور بگرن و لە ئەگەری هاتنیان بۆ عێراق، رێوشوێنی ئەمنی ڕەچاو بکەن.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ،١٣ی مەی لە راگەێندراوێکدا کە لە سەر تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوی کردۆتەوە، هۆشداری بە هاوڵاتیانی خۆی داوە.

لە راگەیێندراوەکەدا داوا لە هاو-وڵاتیانی ئەمریکی دانیشتووی عێراق کراوە، رێوشوێنە ئەمنیەکان لەبەرچاو بگرن.

کۆی داواکاری باڵیۆزخانەی ئەمریکا، چوار خاڵ لە خۆ دەگرێ کە بریتین لە، سەردانی عێراق نەکەن، لە ئامادەبوون لە شوێنە گشتیی و ناسراوەکان خۆ بەدوور بگرن. ناسنامەی خۆیان ئاشکرا نەکەن، بە وریاییەوە هاتووچۆی ناوچەکانی عێراق بکەن.

هەروەها داوا کراوە، لە ئەگەری ڕودانی کێشە یان دۆخی نائاسایی لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە باڵیۆزخانەی ئەمریکاوە بکەن و بۆ بەدەستهێنانی زانیاری زیاتر، سەردانی پێگەی ئینتەرنێتی ئەم باڵیۆزخانەیە بکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com