نوچەنێت-هەواڵنێری فەرەنسا
تەقینەوەی مین لە ویلایەتی غەزنی ئەفغانستان، گیانی حەوت منداڵی ئەستاند.
بە هۆی تەقینەوەی مینێکی قەراغ جادە لە ویلایەتی غەزنە، حەوت منداڵی ئەفغانی کوژران و دوو منداڵی دیکەش بە سەختی بریبدار بوون.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی خۆجێی، چوار لە منداڵەکان، ئەندامانی یەک بنەماڵە بوونە.
گوتەبێژی ویلایەتی غەزنی دەڵێت، ئەم مینە بە هۆی تاڵیبانەوە چێندراوە و ئامانجیشی هێزە سەربازیەکانی ئەفغانستان بووە.
بە گوێرەی ئاماری نەتەوەیەکگرتووەکان، بەهۆی تەقینەوەی مین و نارنجۆک و تەقەمەنیەکانی دیکەوە، تەنها لە ساڵی ٢٠١٧، لەهەر مانگدا لانی کەم ١٥٠ کەس بوونەتە قوربانی و گیانیان لە دەستداوە.
توندوتیژیەکان لە ئەفغانستان، لە ساڵی ٢٠١٨ زیاتر لە سێ هەزار کوژراوی لێکەوتۆتەوە، کە نزیک بە هەزارکەسیان منداڵ بوونە.