فەتواکانی داعش بۆ مانگی رەمەزان

0

نوچەنێت-سومریە نیوز

رێخراوی تیرۆریستی داعش، پێنج فەتوای سەریروسەمەری تایبەت بۆ مانگی ڕەمەزان ڕاگەیاند.

یەکەم فەتوا، شکاندنی رۆژوو بۆ کەسێ، کە لە شەڕدایە واجبە، چونکە شەڕ دەبێتە هۆی ماندووبوون و بێ هێزی جەستە، ئەمەش وا دەکات، کە کەسی بەڕۆژوو خۆی لە شەڕکردن بە دوور بگرێت.

دووهەم، قەدەغەکردنی هاتووچۆی ژنان لە رۆژانی مانگی ڕەمەزان، چونکە هاتنیان بۆ دەرەوە دەبێتە هۆی نانەوەی فیتنە لە نێوان موسوڵمانان، بەدەرە لەمەش هەر ژنێ، کە بیهەوێ دوای نوێژی مەغریب لە ماڵ بێتە دەر، دەبێ کەسێک لە نزیکانی خۆی هاوڕێیەتی بکات، واتە مەحرەم بێت.

سێهەم، دە ڕۆژ بەر لە هاتنی جەژنی رەمەزان، دەبێ سەرجەم دوکانەکان دابخرێن، تاکوو موسوڵمانان بتوانن تەنها و تەنها عیبادەت بکەن.

چوارەم، کەسێک کە داعشی خۆش نەوێ، ڕۆژووەکەی قبووڵ نییە، واتە ئەگەر کەسی ڕۆژوودار ئەم رێکخراوەی خۆش نەوێ، ئەرکی خۆی قورس دەکات و تەنها برسیەتی و تینوویەتی بە نەسیب دەبێت.

پێنجەم، ئەگەر بسەلمێندرێ، کە کەسی بە ڕۆژوو، ئەندامی ئەم رێکخراوە نییە، ڕۆژووەکەی بەتاڵە، دەکرێ ئەم کەسە وەک مونافق حوکمی قورسی بەسەردا بسەپێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com