داعش خەلافەتی راگەیاندەوە

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

رێکخراوی تیرۆریستی داعش، بۆ یەکەم جار لە وڵاتی هیند خەلافەتی خۆی راگەیاند.

بو گوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز، دوای ڕوودانی شەڕ لە نێوان چەکدارانی کشـمیری و سوپای هیند لە ناوچەی ئامشپیورا، داعش خەلافەتی هیندی راگەیاند.

ئەمە یەکەم جارە، کە داعش لە هیند خەلافەتی خۆی رادەگەیەنێ. داعش راشیگەیاندووە “لەم شەڕەدا یەکێک لە ئەندامانی کوژراوە”.

دوای ئەوەی لە داعش لە سوریا و عێراق لە ڕووی سەربازییەوە تێکشکا؛ یەکەم جارە، کە لە ناوچەیەکی دیکەی جیهان، خەلافەتی خۆی رادەگەیێنێتەوە.

کشـمیر، دەیان ساڵە هەوڵی سەربەخۆیی و جیابوونەوەی لە هیند دەدات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com