عێراق ترسی سزادانی هەیە

0

نوچەنێت-بغداد الیوم

نوێنەرێکی سەر بە هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، سەرانی سێ دەزگای سەرۆککۆماری، سەرۆکوەزیران و سەرۆکی پەرلەمان، لە بابەتی مەترسیداربوونی گەمارۆکانی واشنتۆن و سیاسەتی ترەمپ هاووڕان.

الموسوی، ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە هاوپەیمانی فەتح، دەڵێت: هەر یەک لە بەرهەم ساڵح، عادل عەبدولمەهدی و محەممەد حەلبوسی، بە هۆی کێشمەکێشـی ئێستای ناوچەکە، ترسیان لە سزادانی واشنتۆن هەیە و هەر بۆیە لە هەوڵدان بە هۆی سیاسەتێکی یەکگرتوو و سەربەخۆ، عێراق لە پریشک و کاریگەری ئەم ململانێنانە بەدوور بگرن.

ئەم نوێنەری هاوپەیمانی فەتح دەشڵێت “عێراق نایهەوێ ببێتە مەیدانی تەنگژەی ناوچەیی وجەختیش لە کشانەوەی هێزە بەیانیەکان لەم وڵاتە دەکاتەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com