نوچەنێت-ئاژانسەکان
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەم وڵاتە سەردانی مۆسکۆ دەکات و لە گەڵ سەرانی روسیا، پرسی ئێران تاوتوێ دەکات.
بە گوێڕەی راگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا سبەی،١٢ـی مەی سەردانی مۆسکۆ دەکات و لە گەڵ ڤلادیمیر پوتین و سێرگی لاڤرۆڤ، سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی روسیا کۆدەبێتەوە.
لە میانی ئەم دیدارانەدا. پۆمپیۆ پرسی وڵاتانی ئێران، سوریا، ڤەنزۆئێلا و ئۆکرانیا و کۆریای باکور، دەخاتە بەر باس.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێشتر رایگەیاندووە، کە پۆمپیۆ بۆ دیدارێکی فەرمی سێ ڕۆژە سەردانی مۆسکۆ دەکات.