نوچەنێت: تایبەت
نێچیرڤان بارزانی تەنھا کاندیدە بۆ سەرۆکایەتی ھەرێم. ئەزمونێکی باشی لە پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان ھەیە. ئایا چوارساڵی سەرۆکایەتی ئەو لەم پۆستە چۆن دەبێت؟ ئایا وەک ئەوەی دۆخی کوردستان پێویستی پێیەتی ئەزمونی رابردووی وا دەکات گەشبین بین لەوە. ئەزمونی حکومەتداری دیپلۆماسیەتی ئەو تاچەند یارمەتیدەری سەرکەوتنی دەبێ ؟
دکتۆرە نازناز محەمەد قادر، خاوەن بڕوانامەی دکتۆرا لە مێژووی کورد، لەسەردەمی پەرلەمانتارییەوە تا ئێستا بە شێوازی جۆراوجۆر کاری لەسەر پرسی جێندەر کردووەو، بەشیوەی خۆبەخش یارمەتی رێکخراوی تایبەت بە مافەکانی ژنانی داوە. لەبارەی کەسایەتی و سەرکەوتنەکەی بارزانییەوە دەڵێت” به‌ڕێز نێچیرڤان بارزاني له دوای راپه رینی ١٩٩١ له کایه‌ی سیاسی به ده‌ر که‌وت که له هه‌ڕه‌تی لاوێتی بوو! نه‌وه ده کان هه‌رێمی کوردستان به چه ندین شه‌ڕی ناوه‌خۆ تێپه‌ڕی، بۆیه سیاسیه‌کان خه‌ریکی دهستو په‌نجه نه‌رم کردن بوون له گه ل فه زای له‌ئارادابوو و له ئه‌نجامدا قه‌یرانی ئابوری و نه بوونی و کۆچی به لێشاوی خه‌لك بو ده ره وه . به ڵام که‌سایه تی نێچیرڤان بارزانی دوای کۆتایی هێنان به ٢ ئیداره یی( هه ولیر ر سلێمانی) و بوونی به سه‌رۆک وه‌زیرانی کابینه ی ٦ وه‌ک کابینه‌ی یه‌کگرتو، زیاتر به‌ده‌ر که‌وت. له دوای ٢٠٠٦ ده توانین رۆلی جیاکه ره( متمیز)ی ئه‌و ببینین له ٣ قوناغی جیاواز: یه‌که‌م، قوناغی ٢٠٠٦ تا شه ڕی داعش ( ٢٠١٤) له سه‌ر ده‌ستی ئیداره‌دان و ده وڵه تمه داری ئه‌و، وهرچه رخانێک له کرانه‌وه‌ی فکری تاکی کورد و کرانه‌وه‌ی کوردستان به گشتی روی دا که پازدانێک بوو له روی کۆمه‌ڵایه تی، ئابوری و دیپلۆماسی! کوردستان له داخراوی هاته ده‌ر. به ناردنی پرۆژه یاسای ” وه‌به‌رهینان” بۆ په‌رله مان و کردنی به یاسا، به لێشاو وه به رهینه ری خومالی و بیانی رویان له ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی کوردستان کرد. له روی یاسایی و ئیداری و ئاسایش دهرفه تی ره خساند بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کوردستان، به هه ق ته نیا ” ئه‌و” به سیاسه‌تی حه کیمانه ی خوی بوو به ئه‌ندازیاری ئاوه‌دانی، که ده یان رێگاوبانی نوێ و به رزه پرد و نه فه ق و زانکۆ و قوتابخانه ی نیوده وڵه تی و بازاری سه رده میانه و فه زای سه‌وز… له ژێر چاودیری وردی خوی دامه زرا! ئاستی بژیوی خه لک زۆر به رز بۆوه و له ریگه ی کردنه وه ی فڕگه ، بازرگانی و گه‌شت و گوزار به‌ره و پێشه وه چوو و کورد ئاشنا بوو شارستانیه ت و کلتوزی پێشکه‌وتوی گه لانیتر که ده‌بووه هانده‌رێک بۆ به ره و پێشه‌وه بردنی خود و کوردستان به گشتی. دوه م، قوناغی دوای داعش، نێچیرڤان بارزانی بوو به پیاوی رۆژگاره سه‌خته که، له لایه‌ك، کوردستان که وته به ر په‌لاماری گروپێکی دڕنده که هێرشی مه‌غۆل و فتوحاتی بیر خستینه وه و ده‌یانویست ئه‌وه‌ی کورد به خوین و شه ونخونی به ده‌ستی هیناوه له دوای ١٩٩١ تا ئه‌و کاتی، هه مووی خاپور بکه ن و کورد بگه رێته وه سه رده می ژێرده ستی و کۆیلاتی عرب! نێچیرڤان بارزانی جارێکی‌تر توانی به و ئێنێرجیه پۆزه تیڤ و پشودرێژی خوی، به ئیداره دانی گونجاو و دیپلوماسیه تی خوی توانی کوردستان بپارێزێ له زیاتر هاتنه پێشی داعشه وه حشه کان و زیاتر راکیشانی هێزه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی بو به ره کانی شه‌ڕ! “.
دکتۆرە نازناز، زاڵبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەر قەیرانەکاندا بۆ لێهاتووی سیاسی نێچیرڤان بارزانی دەگەڕێنێتەوە”کوردستان روبه روی ٢ قه یرانی دژوار بۆوه که ته نیا ده‌وڵه تمه دارێکی وه‌ک وی ده‌یتوانی دهروەستی ئه‌و هه موو ئاڵۆزيه ببێته وه که کۆمه‌ڵێ هێزی هه ڵتوقیو سواری شه‌پۆلی ناره زایه تی خه لک بوون و وه ک تابوری پێنجه م بنکۆڵی حکومه‌تی کوردستان بکه‌ن و ببنه هۆی وره روخاندنی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له به ره ی به رگریدا. به‌ڵام هه‌مدیسان ئه‌و سه‌رکه‌وت. سیهه م، قوناغی دوای ١٦ ئۆکتوبه ری ٢٠١٧. دوای شکستپێهینانی ئه‌نجامی ریفراندوم، ده‌رودراوسێ به هاندانی به‌غدا، به دهرفه تیان زانی تۆڵه‌ی مقاومه و ئاوه‌دانی و سه‌قامگیری کوردستان له کورد بکه‌نه وه ، پێشکه وتنی کوردستان ببوه گرێی ده رونی لای به‌غدا و تاران و ئه‌نقه ره و ده‌ستیان به کۆبونه‌وه‌ی ٢ قۆلی و ٣ قۆلی نیوان خویان كرد و سنوره کانیان داخست، فڕگه داخرا، بودجه بڕا، و ئه‌مجاره یان هێرشێکیتری عرب به ناوی ” حشد” له‌باتی داعش هێرشیان هێنا بۆ ئه و شریته ێازادکراوه که ی که کێشه له سه ره نێوان کوردستان و به غدا. خه‌ریک بوو کوردستان به ته‌واری لیکبترازێ، خه‌ڵک توشی دڵه‌ڕاوکێ و بێهومێدی بوو، دامه‌زراوه کان که وتنه به‌ر هه‌ره شهی روخان، مانگرتن و بایکوت له قوتابخانه‌کانی زۆنی سه‌وز ده‌ستی پێ‌کرد…..! نێچیرڤان بارزانی به شه‌و و رۆژ کارکردن و چاودیریهکردن و ده ست کردن به گه‌ڕێکیتری دیپلوماسی بو رزگارکردنی کوردستان، توانی سهربکهوۆت و سه قامگیری و ئارامی بو کوردستان بگهڕێنته وه، ئه‌و کاته‌ی که وه‌زیری ده‌ره وه ی ئه‌مریکا،راگه یاندراویکی بڵاو کرده وه که حکومه‌تی هه ریمی کوردستان به سه‌رۆکاتی نێچیرڤان بارزانی، تاقه مه رجه عی شه‌رعی هه رێمی کوردستانه ! “.
هاوکات باس لە سەرکەوتنی بەسەر ئەو گروپانەدا دەکات کە لەناوخۆی کوردستان کێشەیان دروست دەکردو بارزانی توانی بەسەریاندا زاڵ بێت” کاتێک ئەمریکا گوتی، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی تاکە مەرجەعی هەرێمی کوردستانە، وەڵامێکی دهمکوتانه ی به تابوری پێنجه‌م ( بکه‌رانی کاره ساتی ١٦ ی ئۆکتوبه ر و هیزه تیکده رانی ناوخوی کوردستان) دا، جاریکی‌تر دانی‌نا به شه رعیه تی حکومه‌تی کوردستان و پاراستنی. به‌م شێوه نێچیرڤان بارزانی له ٣ قوناغی ئاوه‌دانکردنه‌وه، به‌رگری، ژیاندنه وه و هه ستاندنه وه ی کوردستان رولی زور که وره ی بینی. به‌م باکگراونده و به و ده‌سه لاته ی که وه ک سه‌رۆکی کوردستان ده‌یبیت، پێم وایه کوردستان پێده‌نێته زیاتر خو سه لماندن وه ک کیانیکی سه ربه خو، ناساندنی کوردستان وه‌ک ولاتیکی جیاواز له عراق، وه‌ک هه‌میشه دیپلۆماسیه‌تێکی سه‌رکه‌وتو! نێچیرڤان بارزانی بووه هوی ئاوه‌دانی کوردستان و پێشکه‌وتنی، به‌ڵام باخه وان هه‌رچه‌نده باش و کارامه بیت، باخه که‌ی ” بژار”ی هه ر ده‌بێت! بویه پێویسته ئه‌مجاره هه ر خوی له گه ل دام و ده زگاکان و که سانی دلسوز و شاره‌زا ده ست بکه ن به ” بژار” کردن و چی گه‌نده ڵ و مشه خۆر و قورغکار ه به ریگای یاسایی و رێکاری پیویست له کوردستان رامالن،و کوردستان به ره و بنیاتنانی ژێرخانیکی پته‌وو سه‌رخانێکی مودێرن بروات”.
دکتۆرە نازناز دەشڵێت، نێچیرڤان بارزانی له سیاسه‌ت دا که‌سێکی ریالیست و پراگماتیسته، واته واقع وه‌ک خوی ده‌بینیت، نه‌ک وه‌ک ئه وه‌ی، که “ده بئ وا بێ”، بویه ش پراگماتیکانه هه‌وڵی هەڵکردن له‌گه‌ڵ کات و شوێنی رووداوەکان دەکات. سه‌رکه‌وتوترین که‌س بووه له هه‌ڵکردن له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌کان و له کاتی ته‌نگژه ناوخوییەکان به هه‌ڵسوکه‌وتی و زمانی جەستەی ده‌توانێ ئیحتوای گرژییەکان بکات و ئاشتی له کوردستان بەرپا بکات. زۆرباش له که‌مه نه‌ته‌وەییەکان و ئایینییکان تێدەگات و له كاتى پێويست به هانايانەوە دەچێت. خوم وه ك فيمينيستێك، هەردەم له خەبات و چالاكى جۆراوجۆرى فيمينيستیدام، شايەدى دەده م ئەگەر ئەو نەبا، ئيمه له خولى دووەمى پەرلەمان هەگيز نەماندەتوانى ياساى “بارى كەسى” چاكسازى تێدا بكەين، بەردەوام پاڵپشتى رێكخراوه ناحكوميیەكانى داكۆكيكەرى مافى ژنان بووه و به هەموو شێوەیەك پاڵپشتى كردوون.