نوچەنێت-الفرات نیوز
سەرۆکی رەوتی حیکمە داوا دەکات، عێراق بە رێگری کردن لە سەرهەڵدانی شەڕ لە ناوچەکە، لە نێوان ئێران و ئەمریکا، نێوەندگیری بکات.
عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە، لە گوتارێکدا، کە بە بۆنەی دەیەمین ساڵی کۆچی عەبدولعەزیز حەکیم، لە شاری نەجەف پێشکەشی کرد، داوای لە بەغدا کرد لە نێوان تاران و واشنتۆن، نێوەندگیری بکات.
حەکیم لەم بارەوە گوتی: هەست بەو مەترسیانە دەکەم عێراقیان دەورە داوە و لە ئەنجامی شەڕ لە نێوان ئێران و ئەمریکا، عێراق زیانێکی زۆری بەردەکەوێ.
بە گوتەی سەرۆکی رەوتی حیکمە، سیاسەتی گەیاندنی رێژەی هەناردەی نەوتی ئێران بە خاڵی سفر، بەومانایە، کە ئێران و خەڵکەکەی دەخنکێن و ئەمەش کاریگەری راستەوخۆی بە سەر ناوچەکە و عێراقەوە هەیە.
حەکیم، لەم بارەوە داوای لە دەوڵەتی عێراق کردووە، کە نەخشەڕێگایەک بۆ دوولایەن ئامادە بکات، تا رێگری لە سەرهەڵدانی قەیرانی گەورەتر بکات.