ترەمپ ژمارە تەلەفۆنی خۆی دەنێرێت بۆ بەرپرسانی ئێرانی

0

نوچەنێت-سی ئێن ئێن

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە هەنگاوێکی بێ وێنەدا، ژمارەی پەیوەندی خۆی لە کۆشكی سپی دەنێرێت بۆ بەرپرسانی باڵای ئێران.

کەناڵی سی ئێن ئێن، لە سەر زاری سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی دەڵێت “سەرۆکی ئەمریکا، ژمارە تەلەفۆنی خۆی بە رێگای باڵیۆزخانەی سویس لە تاران، رادەستی ئێرانیەکان کردووە”.

ترەمپ گوتوویەتی: چاوەڕێی پەیوەندی بەرپرسانی ئێرانم، هیوام وایە ئێران بگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی، ئێمە نامانهەوێ هیچ زیانێک بە ئێران بگەیێنین.

سی ئێن ئێن راشێگەیاندووە، باڵیۆزخانەی سویس لە تاران، کە پارێزەری بەرژەوەندیەکانی ئەمریکایە، ئەم ژمارە تەلەفۆنەی ترەمپی رادەستی ئەو بەرپرسە ئێرانیانە دەکات، کە خوازیاری گفتوگۆن لە گەڵ ئەمریکا.

تاکوو ئێستا هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی لە کۆشکی سپی، ئەم هەواڵەی پشتڕاست یان رەتنەکردۆتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com