نوچەنێت-یۆرۆ نیوز
واشنتۆن ڕەوانە کردنی کەشتی جەنگی بۆ ئاوەکانی کەنداو گەرووی هۆۆرمۆز تاوتوێ دەکات.
فەرماندەی یەکەی چاودێری کردنی سوپای ئەمریکا، بە سەر کەشتیە جەنگیەکانی ئەم وڵاتە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت، کەشتیە جەنگیەکانیان رەوانەی گەرووی هۆرمۆز دەکەن، کە ئێران هەڕەشەی داخستنی دەکات.
جیم مالۆ، فەرماندەیەکی هیزی دەریایی ئەمریکا دەڵێت: دەزگا هەواڵگریەکانی ئەمریکا لە بارەی داخستنی گەرووی هۆرمۆز هۆشداری دەدەن، هەر بۆیە کەشتی جەنگی ئابراهام لینکۆڵن، رەوانەی ئەم گەرووە دەکەین.
گەرووی هۆرمۆز بە ستراتژیترین ریڕەوی ئاوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەژمار دەکرێ و یەک لە سەر پێنجی نەوتی جیهان بەم رێڕەوە دەگوازرێتەوە.