ئەمریکا: ئێران خۆی لە تاقیکردنەوەی هێز بەدوور بگرێ

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا دەڵێت، سوپای ئەم وڵاتە ئامادەی شەڕە و ئەگەر شەڕیش لە نێوان ئەمریکا و ئێران رووبدات، بێ گومان شەڕێکی لاسەنگ و ناعادڵانەیە و ئێران زیانی زۆری بەردەکەوێ.

کێنت ئێف مەک کەنزی، فەرماندەی سنتکام، لە میانی گوتاریک لە پەیمانگای بەرگری لە دیموکراسیەکان لە واشنتۆن دی سی، بە ئاماژەدان بە ڕەوانەکردنی کەشتی جەنگی ئابراهام لینکۆڵن، هۆشداری دایە ئێران و گوتی “ئێران لە تاقیکردنەوەی هێزی سەربازی خۆی بە دوور بگرێت”.

بە گوتەی ئەم جەنەڕاڵەی ئەمریکا، ئێران دەبێ پەیامی ئەمریکای وەرگرتبێ، ئەگەر ئێران هێرش بکات، بێ بەزەییانە وەڵامی دەدرێتەوە، پێشمان وانییە وەها شەڕێک دادپەروەرانە بێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com