نوچەنێت-ئاژانسەکان
یەکێتی ئەوروپا، بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا، بەیانێکی هاوبەشیان لە دژی ئێران دەرکرد.
وەزیرانی دەەروەی و دارایی ئەڵمانیا، بەریتانیا، فەرەنسا و یەکێتی ئەوروپا، لە بەیانیکدا بە داخبوونی خۆیان لە گەڕاندنەوەی گەمارۆکانی سەر ئێران راگەیاند.
ئەم وڵاتانە داوایان لە ئێران کردووە، کە پابەندی رێککەوتنی ئەتۆمی بمێنێتەوە.
ئەم وڵاتانە هەروەها هۆشدارییان داوەتە ئێران و هەر جۆرە ئۆڵتیماتۆم و هەڕەشەیەکی تاران رەتدەکەنەوە.
لە بەیانی هاوبەشی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا و سێ وڵاتی ئەندام لە رێککەوتنەکە، داوا لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم کراوە، کە بە وردی چاودێری چالاکیەکانی ئێران بکات.