پۆمپیۆ دیدارێکی دیکەی هەڵوەشاندەوە

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بۆ جاری دووەم و لە ماوەی یەک هەفتەدا، بەرنامەی سەردانەکەی بۆ ئەوروپا هەڵوەشاندەوە.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: مایک پەمپیۆ، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا، کە بڕیار بوو ئەمڕۆ پێنجشەممە ٩ی مەی، سەردانی گرینلەند بکات، بەرنامەی سەردانەکەی هەڵوەشاندەوە.

ئەم جاری دووهەمە لەم هەفتەدا، کە سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا، بەرنامەی سەردانەکەی بۆ ئەوروپا هەڵدەوەشێنێتەوە.

رۆژی سێشەممەش بەرنامەی دیدارەکەی لە گەڵ ئامجێلکا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا هەڵوەشاندەوە و بە سەردانێکی چاوەڕواننەکراو گەیشتە بەغدا.

وەزارەتی دەرەوی ئەمریکا، هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی سەردانەکەی پۆمپیۆی بۆ ئەوروپای نەخستۆتەڕوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com