نوچەنێت-تسنیم
جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، کشانەوەی وڵاتەکەی لە رێککەوتنی ئەتۆمی قۆناغ بە قۆناغ جێبەجێ دەکرێ و ئەگەر کەیسی ئێران بخرێتە سەر مێزی ئەنجومەنی ئاسایش، بێ گومان تاران کاردانەوەی توندی دەبێت.
عەباس عێراقچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی، لە چاوپێکەوتن لە گەڵ کەنالی ٢ـی تەلەفزیۆنی ئێران، دەشڵێت: ئێمـە دوو ساڵە لە گەڵ دیاردەیەک بە ناوی ترەمپ و کابینەیەکی توندڕەو بەرەوڕووین، ئەمریکا پێیوایە، کە بە هۆی رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران بەهیزتر ببوو، نەوتی زیاتری دەفرۆشت، هەر بۆیە لەم رێککەوتنە کشایەوە.
لە بارەی پەیوەندیەکانی ئەوروپا و ئەمریکا و هەڵوێستیان بەرامبەر بە ئێران، ئەم بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوە دەڵێت، لەو ڕاستییە تێگەیشتووین، کە ئەوروپیەکان بە رادەیەکی زۆر لە ژێر کاریگەری و گوشاری ئەمریکادان و زۆرتر چاویان بڕیوەتە وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا.
عێراقچی دەشڵێت،٦٠ رۆژمان دیاری کردووە، ئەگەر لایەنەکان داواکانی ئێمە دابین نەکەن، ئێمە دەگەڕێینەوە بۆ قۆناغی یەکەم، ئەگەر ئەمەش نەبوو دەچینە قۆناغی دووهەمەوە. ئەوروپیەکان دەبێ تێبگەن، کە هەڵوێستی ئێمە زۆر جیدییە و ئەگەر وەڵامی داواکانمان نەدرێتەوە، دەستدەکەینەوە بە پیتاندنی یۆرانیۆم.