مالیکی لە بارەی هەڕەشەکانی سەر ئێران هەڵوێستی وەرگرت

0

نوچەنێت-السومریە نیوز

سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لە دیدار لە گەڵ یاریدەدەری باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا، سەبارەت بە ململانێکانی نێوان واشنتۆن و تاران هەڵوێستی وەرگرت.

نووسینگەی نووری مالیکی، لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق، لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا، لە گەڵ دەیڤید ساترفیڵد، یاریدەدەری باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، دیدارێکیان ئەنجام داوە.

مالیکی لەم دیدارەدا جەختی لە بەدوور بوونی عێراق لە هەر جۆرە شەڕ و ململانییەکی ناوچەیی کردۆتەوە و راشیگەیاندووە، کە نابێ عێراق ببێتە بە پێگەیەک بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ.

ئەم لێدوانەی مالیکی، پەیوەستە بە تەنگژەی نێوان ئەمریکا و ئێران، کە لەم رۆژانەی دوایی گەیشتۆتە ئاستێکی مەترسیدار.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com