گەمارۆی نوێی ئەمریکا بۆسەر ئێران راگەیێندرا

0

نوچەنێت: یۆرۆنیوز

دوناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بە دەرکردنی بڕیارێک گەمارۆی خستەسەر پیشەسازی پۆڵا، ئاسن، مس و ئالومینیۆمی ئێران.

ئەم بڕیارە، کە ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ـی مەی ٢٠١٩، دراوە، داهاتی هەناردەی پیشەسازی کانزایی ئێرانی کردۆتە ئامانج، تاکو بەوشێوەیە لە بەرنامەی دروستکردنی چەکی ئەتۆمی خەرج نەکات.

بەم بڕیارە هۆشداری دەداتە وڵاتانی دونیا، بەڵگەی رێگەپێدانی پۆڵا و هەموو کانزا ئێرانییەکان بۆ بەندەرەکانیان، لەمەودا قبوڵکراو نییە.

ترەمپ لەم بڕیارەی خۆی، هەڕەشەی هەنگاوەکانی دواتری لە تاران کردووە، مەگەر ئەوەی تاران بەشێوەی بنەڕەتی رەفتارەکانی خۆی بگۆڕێت.

سەرۆکی ئەمریکا، هەروەها هیوای خواستووە، کە رۆژێک لەگەڵ رێبەرانی ئێران بۆ گفتوگۆ لەسەر رێککەوتنێک چاوپێکەوتن بکات.

بەپێی ئەم بڕیارە، سیاسەتی ئەمریکا بۆ پێشگرتنە لە پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی و موشەکی باڵیستی نێوان کیشوەری لە لایەن ئێرانەوە و پێشگرتن بە هەژموونی ئەم وڵاتە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دراوە.

ترەمپ بە ئاماژە بە هەنگاوەکانی ئەم دواییانەی وڵاتەکەی دژی ئێران، رایگەیاند “بەهۆی بڕیارەکانی ئێمەوە، ئابووری ئێران دابەزینێکی بێ وێنەی بەخۆیەوە بینیوە و داهاتەکانی حکومەت کەمی کردووە و هەڵاوسان لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە”.

ترەمپ دەشڵێت، بەمشێوەیە ئێران لەگەڵ کێشەی دابینکردنی دارایی، کردەوەی توندوتیژانە و ترس و دڵەڕاوکێ رووبەڕوو بووەتەوە. هەروەها جاریکی دیکە ترەمپ رەخنەی لە رێکەوتنی ئەتۆمی رابردووی ئەمریکا گرتووە.

تەنیا چەند کاتژمێرێک پێش بڕیارەکەی ترەمپ، بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپی رایگەیاند، کە بەم زووانە گەمارۆوی نوێ دژی ئێران دەگیریێتە بەر.

بەپێی بەیانی کۆشکی سپی، پیشەسازی کانزایی ئێران، ١٠٪ هەموو هەناردەی وڵات و گەورەترین سەرچاوەی داهاتێک، کە سەرچاوەکەی نەوت نەبێ، پێکدەهێنێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com