نوچەنێت-رۆیتەرز
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە بارەی سەردانەکەی شەوی رابردووی بۆ عێراق، کۆمەڵێک وردەکاری خستەڕوو.
مایک پۆمپیۆ، کە شەوی ڕابردوو بە سەردانێکی کاتی و چاوەڕەواننەکراو گەیشتە بەغدا، لە بارەی وردەکاری و ناوەڕۆکی گفتوگۆکانی لە گەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق، هەندێ زانیاری خستەڕوو.
پۆمپیۆ لەم بارەوە گوتی: لە گەل بەرپرسانی عێراقی دیدارم هەبوو و لەم دیدارانەدا نیگەرانیەکانی واشنتۆنم بۆ خستنەڕوو.
بە گوتەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و بە ئاماژەدان بە ئامادەبوونی هێزە سەربازیەکانی ئێران لە ناوچەکە، واشنتۆن پێویستی بەوە بوو، کە عێراقیەکان گەرنتی ئاسایشی هیزەکانمان بکەن و بە باشی بیانپارێزن.
سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا گوتیشی “نامانهەوێ هیچ وڵاتێک لە سەر خاکی عێراقەوە بەرژەوەندیەکانی واشنتۆن بکاتە ئامانج یان ئەوەی، کە دەستوەران لە کاروباری ناوخۆی عێراق بکات”.