نەتەنیاهۆ هەڵوێستی وەرگرت

0

بوچە-سپۆتنیک

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بۆ جارێکی دیکە هەڕەشەی لە ئێران کرد.

دوای ئەوەی  حەسەن ڕوحانی، سەرۆککۆماری ئێران کەم بوونەوەی رادەی پابەندبوونی وڵاتەکەی بە خاڵەکانی رێککەوتنی ئەتۆمی راگەیاند  وگوتی، بەشێک لە رێککەوتنەکە هەڵدەپەسێرن، بنیامین نەتەنیاهۆ هەڵوێستی وەرگرت.

نەتەنەیاهۆ، ئەمڕۆ چوارشەممە،٨ی مەی هەڕەشەی لە تاران کرد و گوتی، هیچ کات رێگە نادەن رژێمی ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، ئەمڕۆ  لە ئێرانم بیست کە پلانی دەستپێکردنەوەی بەرنامە موشەکیەکەی هەیە. دەبێ بڵێم ئیسرائیل هیچ کات رێگە نادات ئەم رژێمە دەست بە چەکی ئەتۆمی بگات، ئێمە روو بە رووی ئەوکەسانە دەبینەوە کە دەیانەوێ بمانکوژن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com