لە گەڵ کاردانەوەی ئێران پەمپیۆ گەیشتە لەندەن

0

نوچە-رۆیتەرز

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا، گەیشتە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا.

مایک پەمپیۆ، لە کاتێکدا گەیشتۆتە  لەندەن کە  شەری ڕابردوو بە سەردانێکی چاوەڕواننەکراو چووە بەغدا و لە گەڵ سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، کۆبووەوە.

ئامانج لە سەردانەکەی پەمپیۆ بۆ بەغدا، گوشاری زیاترە بۆ سەر عێراق لە پەیوەندی لە گەڵ ئێران.

پەمپیۆ بڕیارە لە سەردانەکەی بۆ بەریتانیا، لە گەڵ گەورە بەرپرسانی ئەم وڵاتە کۆبێتەوە  وتەوەری سەرەکی گفتوگۆکانیش ئێرانە.

ئەم سەردانەی سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا، دوای ئەوە دێ کە ئەمرۆ چوارشەممە،٨ ی مەی، سەرۆککۆماری ئێران لە نامەیەکدا بە فەرمی رایگەیاند کە وڵاتەکەی پابەندی بەشێک لە خاڵەکانی رێککەوتنی ئەتۆمی نابێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com