فەڕەنسا هۆشداری دەداتە ئێران

0

نوچە-رۆیتەرز

بەرپرسێکی باڵای فەڕەنسا هۆشداری دەداتە ئێران.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، لە سەر زاری گەورە بەرپرسێکی فەڕەنسا رایگەیاندووە ئەگەر ئێران پابەندبوونی بە بەڵێنەکانی پەیوەست بە رێککەوتنی ئەتۆمی کەم بکاتەوە، بە توندی سزا دەدرێت.

ئەم بەرپرسەی فەڕەنسا بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی گوتووە، نامانەوێ ئێران خاڵەکانی رێککەوتنی ئەتۆمی پێشێل بکات، لە وەها ئەگەرێکدا،ئەوروپا ناچاو دەبێ گەمارۆکانی بە سەر ئێراندا بسەپێنێتەوە.

رێککەوتنی ئەتۆمی ١٤ی ژوئیەی ٢٠١٥ لە نێوان ئێران و وڵاتانی ناسراو بە گروپی ١+5 واژۆ کرا، کە بریتین لە پێنج ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان(ئەمریکا، فەڕەنسا، بەریتانیا، روسیا و چین) و ئەڵمانیا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com