وردەکاری سەردانەکەی پەمپیۆ بۆ عێراق

0

نوچە-ئاژانسەکان

دوای ئەوەی کە ئاژانسەکان هەواڵ، سەردانە چاوەرواننەکراوەکەی سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکایان بۆ بەغدا بڵاو کردەوە. لێکدانەوەی جیاوازی لە سەرە.

پێگەی الفرات، لە هەواڵێکی بەپەلە رایگەیاند کە مایک پەمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا شەوی رابردوو بە سەردانێکی چاوەڕواننەکراو گەیشتە بەغدا ولەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە.

پەمپیۆ هەروەها لە گەڵ محەممەد عەلی حەکیم، وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبۆتەوە.

ئاژانسی هەواڵدەریی فەڕەنسا، ئەم سەردانەی بە نائاسایی وەسف کردووە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە شرۆڤەی ئەم سەردانە نووسیویەتی، سەردانەکەی پەمپیۆ پەیوەندی بە زۆربوونی جووڵە و هەڕەشە سەربازیەکانی ئێران بۆ سەر بەرژەوەنیەکانی ئەمریکا لە عێراق، هەیە.

پەمپیۆ دوای سەردانەکە رایگەیاندووە، عێراقیەکان دڵنیایان کردۆتەوە کە بە گوێرەی پێویست ئەمن و ئاسایشی هێزەکانیان دەپارێزن.

ئەم سەردانە دوای ئەوەهات، کە سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا رایگەیاند، بەرنامەی دیدارەکەی لە گەڵ راوێژکاری ئەڵمانیا هەڵوەشاندۆتەوە. هۆکارەکەشی بۆ پرسێکی ئەمنی نێودەوڵەتی گەڕاندەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com