دوایین هەڵوێستی عەبدولمەهدی لەبارەی پارەی جووتیاران

0

نوچەنێت

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، پابەندن بە خەرجکردنی پارەی ئەو جوتیارانەی، کە بەرهەمەکانیان رادەستی حکومەتی عێراق کردووە، ئەوەشی بە دروستکردنی متمانە لە نێوان حکومەت و جوتیاران وەسفکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ـ مەی ٢٠١٩. عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنفرانسی هەفتانەیدا رایگەیاند: حکومەتی عێراق پابەندە بە خەرجکردنی پارەی جوتیاران، ئەوەش بۆ دروستکردنی متمانەی نێوان حکومەت و جوتیاران گرنگە.

سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، کە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر لە ئاستێکی باشدایە و هەماهەنگی باش لە نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگەدا هەیە و بۆشاییە ئەمنییەکانیان لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە پڕکردووەتەوە.

دەربارەی هەوڵەکانی حکومەت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا، عادل عەبدولمەهدی باسی لەوەکرد، لەگەڵ کۆمپانیای سێمنسی ئەڵمانی رێکەوتوون، کە هەنگاوی بەپەلە بگیرێتەبەر بۆ چاسەرکردنی کێشەی کارەبا، باوەڕیشیان وایە ئەو رێکەوتنە بەشێکی گرنگ دەبێت لە هەوڵەکانی چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا لە عێراق.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com