ئێران نامەیەک ئاراستەی وڵاتانی زلهێز دەکات

0

نوچە-ئاژانسەکان

بڕیارە سبەی،٨ی مەی، سەرۆککۆماری ئێران کە  هاوکاتە لە گەڵ یەکەمین ساڵوەگەڕی کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی، نامەیەک ئاراستەی وڵاتانی زلهێزی جیهان بکات.

ئەم نامەیە لە لایەن حەسەن ڕوحانی، سەرۆککۆماری ئێران نووسراوە و سبەی چوارشەممە، لە لایەن جێگری کاروباری سیاسی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رادەستی باڵیۆزانی وڵاتانی زلهیزی جیهان دەکرێ کە بریتین لە فەڕەنسا، بەریتانیا، چین، ئەڵمانیا  و روسیا.

لەم نامەیەدا، ئێران کەم بوونەوەی پابەندبوونی بە بەڵێنەکانی خۆی بەرامبەر بە رێککەوتنی ئەتۆمی رادەگەیەنێ.

ڕوحانی لەم نامەیەدا،  خوازیاری گەڕانەوە ی دۆخی بانکی و نەوتی ئێرانە بۆ سەرەتای رێککەوتنەکە.

ئێران هەروەها رایگەیاندووە، بۆ ماوەی دوو مانگ پابەندبونی بە رێککەوتنی ئەتۆمی کەم دەکاتەوە و ئەگەر لایەنی بەرامبەر کە وڵاتانی ئاماژەپێدراون هەنگاوی جددی نەگرنە بەر، تاران ناچارە بڕیاری دیەک بدات کە بە ئەگەری زۆر کشانەوەیەتی لە رێککەوتنی ئەتۆمی، ئەمەش بە مانای هەڵوەشانەوەی ئەم رێککەوتنە مێژووییە دێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com