نوچە-هەوادەریی فەڕەنسا
کەسوکاری دوو منداڵی فەڕەنسی، کە باوک و دایکیان پەیوەستی ریزەکانی داعش بوونە، سکاڵایان لە دژی ئەم وڵاتە تۆمار کرد.
ئەم سکاڵایە دوای ئەوە دێ، کە دەوڵەتی فەڕەنسا رایگەیاند ئەو منداڵانە وەرناگرێ کە دایک و باوکیان لە ریزەکانی داعش بوون.
باپیری دوو منداڵی سێ و چوار ساڵەی فەڕەنسی، کە لە سوریا و لە باوک و دایکی داعشی بوونە، دژ بە فەڕەنسا سکاڵای لای دادگای مافەکانی مرۆڤ تۆمار کردووە.
بەراورد دەکر لانی کەم، ٥٠٠ منداڵ کە لە دایک وباوکی داعشی بوونە،ل ە عێراق و سوریا بەخێو دەکرێن، بەڵام دەوڵەتی فەڕەنسا بە هۆکاری تایبەت رێگە بە گەڕانەوەیان نادات.