نوچە-یۆرۆ نیوز
ئۆپۆزسیۆنی چەکداری سوریا، بە رۆکێت بنکەی ئاسمانی سوپای روسیایان لە حەمیمیم هەڵکەوتوو لە باکوری سوریا کردە ئامانج.
میلیشیاکامی تەحریرولشام لە دوو هێرشێ جیاوزادا، ئەم بنکە سەربازیەی روسیایان کردۆتەو ەئامانج.
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە رایگەیاندووە هیچ زیانێکی گیانی بە هێزەکانیان نەکەوتووە.
لە لایەکی دیکەوە لە ئەنجامی هێرشی رۆژی رابردووی سوپای سوریا بۆ سەر ئۆپۆزسیۆنی چەکداری ئەم وڵاتە، لانی کەم ٢٦ کەس لە دوو لایەن کوژراون.
ڕوانگەی مافەکانی مرۆڤ لە سوریا دەڵێت، ١٦ کەس لە کوژراوەکان سەر بە رەوتە جیهادیەکان بوونە و ١١ کەسیش لە سوپای ئەسەد کوژراون.